فیلیپس تاكە وەرزشوانە 19 ملوانكەی ئۆڵۆمپیاد دەباتەوە

فیلیپس تاكە وەرزشوانە 19 ملوانكەی ئۆڵۆمپیاد دەباتەوە
مایكڵ فیلیپسی ئەمەریكی بووە یەكەم یاریزان لە مێژوودا ببێتە خاوەنی 19 میدالیای ئۆڵۆمپیاد كاتێك دوێنێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمەریكادا میدالیای زێڕی پێشبڕكێی 200 مەتر لە دوای یەكی بەدەستهێنا لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن.
دوای دۆڕانی چاوەڕێ نەكراوی لە پێشبڕكێی 200 مەتر پەپولە بەر لە كاژێرێك كە پلەی دووەمی تێدا بەدەستهێنا و میدالیای زیوی بردەوە، توانی ژمارەی پێوانەیی پێشوو كە بەناوی لاریسا لاتینیای رووسییە بشكێنێت كە پێشتر 18 میدالیای لە خولی یارییە ئۆڵۆمپییەكاندا بەدەست هێناوە.
ئەمە میدالیای زێڕی ژمارە 15ی فلیپسە و یەكەمین زێڕی ئۆڵۆمپیادی لەندەنە و پێشتر دوو زیو و دوو برۆنزیشی بەدەستهێناوە.
فیلیپسی تەمەن 27 ساڵ پێشتر لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینا 6 میدالیا و لە ئۆڵۆمپیادی پەیجین 8 میدالیای بەدەستهێناوە.
Top