چێڵسی بە بێدەنگی كار بۆ كڕینی 3 یاریزانی تر دەكات
رۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێسی بەریتانی ئاشكرای كردووە یانە ئینگلیزییەكە بە گرێبەستكردن لەگەڵ ماركۆ مارین، ئیدین هازارد، تۆرگان هازار و ئۆسكار كۆتایی بە كارەكانی خۆی لە بازاڕِی گواستنەوەی یاریزاناندا نەهێناوە و ئێستا كار لەسەر 3 یاریزانی دیكە دەكات.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە چێڵسی ئێستا لە دانووستاندایە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەدینسۆن كاڤانی هێرشبەری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە بەرامبەر 32 ملیۆن پاوەند، لەگەڵ ڤیكتۆر مۆسیزی هێرشبەری یانەی ویگانی ئینگلیزی بەرامبەر 7 ملیۆن پاوەند و سیزار ئەزبیلۆكیتای بەرگریكەری یانەی مارسیلیای فەرەنسی بەرامبەر 8 ملیۆن پاوەند.
هەروەها ئاشكرای كردووە پاڵەوانی ئەوروپا ئەم یاریزانانەی بۆ بەهێزكردنی ریزەكانی تیپەكەی دەوێت و دەیەوێ بیانباتە ریزەكانی خۆیەوە، بێئەوەی هیچ هەرایەكیان لە راگەیاندنەكاندا لەسەر دروست ببێت.
