سیلڤا: بە ناچاری میلانم جێهێشت

سیلڤا: بە ناچاری میلانم جێهێشت
تیاگۆ سیلڤای بەرگریكەری نوێی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گوتی ئەو ویستی رۆیشتن لە یانەی میلانی نەبووە و ناچار بەو كارەیان كردووە.
سیلڤا لەلایەن یانەی میلانەوە بە گرێبەستێك بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرایە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كە گرێبەستەكە زلاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری سوێدیشی دەگرتەوە.
ئەو بەرگریكەرە لە لێدوانی بۆ لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی هەرگیز بیرم لە رۆیشتن لە سانسیرۆ نەكردبووەوە و رۆژێك لە رۆژان داوای ئەوەم نەكردووە.
هەروەها گوتی یانەی میلان كێشەیەكی دارایی قوڵی هەیە و هەر ئەوەش وای لە بەرپرسانی یانەكە كرد من بدەن پاریس سانجێرمان و من ئاگام لە هیچ نەبوو كاتێك لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی لە یانە فەرەنسییەكە پەیوەندی پێوەكردم و گوتی دانووستانەكان هەنگاوی باشیان بڕیوە.
ئەو گوتی ئەو كات هەواڵەكە هێندە بەلامەوە كتوپڕ بوو، نەمتوانی وەڵامی لیۆناردۆ بدەمەوە.
Top