سكۆڵزی لەگەڵدا بووایە گۆڵی زیاتری تۆمار دەكرد

سكۆڵزی لەگەڵدا بووایە گۆڵی زیاتری تۆمار دەكرد
پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی پەسنی تواناكانی پۆڵ سكۆڵزی یاریزانی ئینگلیزی كرد و گوتی ئەگەر لەگەڵ ئەودا یاریم بكردایە ژمارەی گۆڵەكانم لە ئێستا زۆر زیاتر دەبوو.
پێلێ كە تاكە یاریزانی جیهانە 1482 گۆڵی لە مێژووی یاریكردنی خۆیدا تۆمار كردووە، گوتی ئەگەر لەگەڵ پۆڵ سكۆڵز لە یەك تیپدا یاریمان بكردایە زۆر گۆڵی ترم تۆمار دەكرد.
ئەو ئەفسانەیە نەیشاردەوە كە ئێستاش ئومێدی ئەوە دەخوازێت لەگەڵ سكۆڵز لە یەك تیپدا بوونایە و گوتی ئەو یاریزانێكی ناوەڕاستە هێرشبەرەكان ناچار دەكات گۆڵ بكەن.
سكۆڵز وەرزی رابردوو وازی لە یاری هێنا و دواتر لەسەر داوای سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری مانچستەر یونایتد جارێكی تر گەڕایەوە یاریگە و رۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە ركابەریكردنی مانچستەر یونایتد لەسەر نازناوی وەرزی رابردوو خولی پریمەر لیگ.
Top