رۆژنامەكانی ئینگلتەرا دەڵێن تۆتنهام بە فرۆشتنی مۆدریچ بە ریال مەدرید رازی بووە
ئەو رۆژنامانە ئاشكرایان كردووە كە یانە ئینگلیزییەكە رازی بووە بە دوا دەستەوارەی ریال مەدرید كە بۆ كڕینی مۆدریچ پێشكەشی كردبوو كە بریتی بوو لە 36 ملیۆن یۆرۆ، هەرچەندە ئەو یانەیە پێشتر ئاشكرای كردبوو بە هیچ دەستەوارەیەكی ریال مەدرید رازی نابێت ئەگەر لە 40 ملیۆن یۆرۆ كەمتر بێت، بەڵام ئەو فشارەی یانەی ریال مەدرید و مۆدریچ كردیانە سەر یانە لەندەنییەكە وایكرد بەو فرۆشتنە رازی بێت.
رۆژنامەكان پێشبینی دەكەن هەردوو یانە لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامدانی گرێبەستەكە ئاشكرا بكەن.
ئێستا هەردوو یانەی ریال مەدرید و تۆتنهام لە ئەمەریكان بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ و دوور نییە لەوێوە تەواوكردنی گواستنەوەكە ئاشكرا بكەن.
