سەفین كانەبی : ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بە شانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربوو بەرزدەكرێتەوە
سەبارەت بەو دەنگۆو لێدوانانەی كە گوایە ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بەشانی ئاڵای ووڵاتانی بەشداربوو هەڵناكرێت (سەفین كانەبی) سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێ ی كوردستان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژەوە رایگەیاند (پێش ئەوەی پاڵەوانێتی ڤیستڤاڵی نۆروای كاپ بەرێوەبچێت و وە هەر لە سەرەتایی دەستپێكردنی یارییەكانیشەوە مەرجی بەشداربوونی هەڵبژاردەكەمان ئەوەبوو كە ئاڵای پیرۆزی كوردستان شان بەشانی ئاڵای ووڵاتانی تر لە پاڵەوانێتییەكەدا هەڵبكرێت و بشەكێتەوە شكور بۆخودا توانیمان ئەو بەڵێنە لە سەرپەرشتیارانی پاڵەوانێتییەكە وەربگرین و بریارە سبەینێ لە گۆرەپانی پاڵەوانێتییەكە لە ناوچەی ئیكە بێرگ ئاڵای پیرۆزی كوردستان بشەكێتەوە) ، جێ ی ئاماژەیە لە پاڵەوانێتی ئەمساڵی نۆروای كاپدا (54) ووڵاتی جیاواز لەسەرتاسەری جیهانەوە بەشداریان لەم ڤیستڤاڵەدا كردووە بۆ یەكەم جارە ئاڵای هەرێمێك كە وەك دەوڵەت لە جیهاندا نەناسراوە لە پاڵەوانێتییەكەدا هەڵدەكرێت ، جامی نۆروای كاپ یەكێتی تۆپی پێ ی نەرویژ ساڵانە رێكی دەخات و لە ساڵی (1972) تا ئێستا بەردەوامە .
