دهۆك لە بەغدای بردەوە

دهۆك لە بەغدای بردەوە
لەخولی بژاردەی عێراقی

گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی یانەی دهۆك لە یانەی بەغدای بردەوە.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی دهۆك و بەغدا بەیەك گەیشتن ، لەم یاریشدا یاریزانانی یانەی دهۆك ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانیان بەدرێژایی یارییەكە پاڵەپەستۆ بخەنە سەر هێلی بەرگری تیپی میوان وتوانیان یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ یارییەكەی بردەوە گۆلەكانی دهۆك هەریەك لە یاریزانان خالیدموشیر وئامادئیسماعیل تۆماریان كردو یانەی دهۆك لە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەكان مایەوە.
Top