سبەی هەولێر دەبێتە میوانی تاجی بە سەركەوتنی بەسەر تاجی دەبێـتە پاڵەوان
گوڵان: كارزان كانەبی
بریارە سبەی ئێوارە لە شاری بەغدا یانەی هەولێر لە یارییەكی چارەنوسازدا رووبەرووی یانەی تاجی دەبێتەوە .
دوای ئەوەی یانەی هەولێر سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی شورتەی شاری بەغدا تۆماركردو هەڵی بەدەستهێنانی نازناوی خوی بژاردەی مسۆگەرتر كرد، بریاریشە ئەمرۆ لە شاری بەغدا لەكاتژمێر5ی ئێوارە لە یارییەكی دواخراودا ببێتە میوانی یانەی تاجی بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر تەنیا پێویستی بەسەركەوتنە بۆئەوەی نازناوی ئەم وەرزە لە باوەش بگرێت ، لەم بارەشەوە مەحمود عەزیز سكرتێری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی " بۆئەم یارییە یاریزانەكانمان ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن سەركەوتن بەدەست بهێنین وسێ خاڵی یارییەكە و جامی خولی بژاردەی ئەمساڵ بهێنەوە پایتەختی كوردستان وهیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و متامنەی تەواومان بە یاریزانانی یانەكەمان هەیە ەستەی راهێنەرانیش گەشبینن بەسەركەوتن .
