گالیانی پارەی بلیتی یارییەكان بۆ هاندەرانی میلان دەگێڕێتەوە

گالیانی پارەی بلیتی یارییەكان بۆ هاندەرانی میلان دەگێڕێتەوە
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلانی ئیتاڵی بەڵێنی دا قەرەبوونی هاندەرانی یانەكەی بكاتەوە بە پێدانەوەی پارەی بلیتی وەرزانەی یارییەكانی یانەكە دوای ئەوەی هاندەران توڕەیی خۆیان لە فرۆشتنی تیاگۆ سیلڤا و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەربڕی.
هاندەرانی میلان تووشی دڵتەنگییەكی زۆر بوون بەهۆی رۆیشتنی یاریزانەكانی یانەكەیانەوە و پێیان وایە ئەوە تیپەكەیانی بێهێز كردووە و هەر ئەوەی وایكردووە بیر لەوە بكەنەوە ئامادەی یارییەكانی یانەكەیان نەبن.
ناڕازییەكانی ئەو كارە ئێستا سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئیمزان بۆ ئەوەی پارەی ئەو بلیتانە وەربگرنەوە كە لە هاوینی ئەمساڵدا كڕیویانە.
گالیانی ویستی دۆخەكە ئارام بكاتەوە و بەڵێنی دا قەرەبووی هاندەرانی یانەكەی بكاتەوە لەبری ئەو پارەیەی داویانەوە و گوتی پارەكانتان بۆ دەگێڕمەوە، بەڵام روونی نەكردەوە ئەو كارە چۆن دەكات.
Top