ریال مەدرید وردەكاری گەشتەكەی خۆی بۆ ئەمەریكا ئاشكرا كرد

ریال مەدرید وردەكاری گەشتەكەی خۆی بۆ ئەمەریكا ئاشكرا كرد
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی وردەكاری گەشتی یانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاشكرا كرد كە هاوینی ئەمساڵ بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ ئەنجامی دەدات.
گەشتی یانەی شاهانە بە یارییەكی دۆستانە بەرامبەر یانەی بەنفیكای پورتوگالی لە 27ی ئەم مانگە دەست پێدەكات بەرلەوەی یانەكە رۆژی دواتر بەرەو ئەمەریكا بەڕێ بكەوێت كە هەر لە پورتوگال هەموو یاریزانە نێودەوڵەتییەكانی یانەكە (ئەوانەی بەشداریی یۆرۆیان كردووە) پەیوەندی بە مەشقەكانی یانەكەوە دەكەنەوە.
ریال مەدرید ماوەی دوو هەفتە لە ئەمەریكا دەمێنێتەوە و لە شاری لۆس ئەنجلۆس نیشتەجێ دەبێت و ئەمە چواردەیەمین جارە ئەو یانەیە لە ئامادەسازییەكانی بۆ وەرزی نوێ لە ئەمەریكاوە خۆی ئامادە دەكات.
یاریزانەكانی جۆزێ مۆرینۆ لە ماوەی مانەوەیان لە ئەمەریكا 4 یاری دۆستانە ئەنجام دەدەن و رۆژیی 2ی ئاب بەرامبەر لۆس ئانجلۆس گالاكسی یاری دەكەن، دواتر لە رۆژی 5ی هەمان مانگدا بەرامبەر سانتۆس لاگۆیای مەكسیكی و 3 رۆژ دوای ئەوە رووبەڕووی میلان دەبنەوە و دوا یاری بەرامبەر سەلتیك گلاسكۆ لە 11ی ئابدا ئەنجام دەدەن.
Top