میسی: بەرشەلۆنە پێویستی بە هێرشبەری تر نییە
لێدوانەكانی میسی هاوكاتە لەگەڵ ئەو هەرا میدیاییەی لەسەر رێكەوتنی بەرشەلۆنە یانەی سانتۆسی بەرازیلی دروستكراوە گوایە بەرشەلۆنە توانیویەتی نیمار بباتە ریزەكانی خۆیەوە.
میسی گوتی پێم سەیرە هەندێك كەس باس لەوە دەكەن كە بەرشەلۆنە دەیەوێ هێرشبەر بكڕێت.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەدابوو كە ڤان پێرسیش لە بازنەی بایەخەكانی بەرشەلۆنەدایە.
میسی هەروەها گوتی پێویستیمان بە هێرشبەرێكی تر نییە، ئێمە داڤید ڤیامان هەیە كە ئێستا بە باشی مەشق دەكات و دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی.
یانەی بەرشەلۆنە چەندین هێرشبەری باشی هەیە، لەوانەش پیدرۆ و ڤیا و سانچێز و كوینكا.
