ئافرۆدیت گۆڵ بارانی ئاشتی كرد
لەدووەم یاری پاڵاوتندا تیپی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت سەركەوتنێكی زۆر گەورەی بەسەر كچانی یانەی ئاشتی دا بەدەست هێنا.
لەهۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیو لەمیانی یارییەكانی پاڵاوتن بۆدیاری كردنی نوێنەری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەشداریكردن لەخولی فوتساڵی عێراق، فوتساڵی ئافرۆدێت لەدووەم رووبەڕووبونەوەی خۆیداو لەیارییەكی ئاساندا بەرامبەر بەكچانی یانەی ئاشتی یاری كرد، لەو یارییەدا كەتاكە لایەنە بوو بۆ ئافرۆدێت، كچانی یانەی ئاشتی زۆر بەبێ هێزی دەركەوتنو نەیان توانی بۆ تەنها جارێكیش تۆڕی (نیگار)ی گۆڵچی ئافرۆدێت بوەشێنن، بەڵام لەبەرامبەردا كچانی ئافرۆدێت بەسەركردایەتی یاریزانان (فەوزیەو، فاتمەو هەنارو گۆنا) یەك لەسەر یەك تۆڕی گۆڵچی یانەی ئاشتییان دەهەژاندو 20 گۆڵی یەك بەدوای یەكیان لێ تۆمار كردن.
بەوجۆرە یارییەكە بەئەنجامی 20 گۆڵی بێ وەڵام بەسوودی فوتساڵی یانەی ئافرۆدێت بەكۆتا هات و پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی مسۆگەركرد.
جێی باسە بریارە سێ شەممەی داهاتوو ئافرۆدێت لەگەڵ براوەی یاری نێوان (سەرچنار و ئاشتی)دا بەیەك بگاتو دواتریش و براوەیان لەگەڵ نوێنەری دەڤەری پشدەرو راپەڕین دوو یاری هاتنو رۆشتن بكاتو ئەنجامی ئەو دوو یارییەش ئەو تیپە دیاری دەكات كەلەخولی پارێزگاكانی عێراقدا بۆ فوتساڵ نوێنەری پارێزگای سلێمانی دەبێت.
