لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ و كەرخ یەكسان بوون

لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ و كەرخ یەكسان بوون
گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی هەردوو یانەی زاخۆ و كەرخی شاری بەغدا یەكسان بوون.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی ،لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی كەرخ هەردوو یانەی زاخۆ و كەرخی شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا روو بەرووی یەكتری بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەولێندا بۆسەركەوتن لەم یارییەدا ، بەڵام گشت هەولەكانیان بێ‌ سوود بوو ، هەرچەندە ڕاهێنەرانی هەردوو یانە چەندین گۆڕانكاریان لەریزی یانەكانیانكرد بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو سەرئەنجام هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون.
Top