پاڵەوانیەتی جمناستیك-ی ناوەندە وەرزشییەكانی پارێزگای هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانیەتی جمناستیك-ی ناوەندە وەرزشییەكانی پارێزگای هەولێر تەواو بوو
لەهۆڵی داخراوی بنەسڵاوە پاڵەوانیەتی جمناستیك-ی ناوەندە وەرزشییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر هاتە ئەنجامدان، لە پاڵەوانیەتیەكەدا ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و ناوەندی وەرزش و لاوانی بنەسڵاوە پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
ئەم پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر بەڕێوەچوو و 5 ناوەندی وەرزشی تێیدا بەشداربوون، ئەوانیش هەریەكە لە(هەولێر، بەحرەكە، بنەسڵاوە، دارەتوو، كۆیە).
جێگەی باسە ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر پاڵەوانێتی لەم جۆرە دەكاتەوە بەمەبەستی پتەوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی یاری جمناستیك لەشاری هەولێر.
Top