سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا
لەداهاتوو پاڵەوانێتی گەورەتر دەهێنینە كوردستانلەبارەگای یەكێـتی تۆپی پێی كوردستان، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا تیشكی خستە سەر دوایین گۆڕانكارییەكانی دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی جامی ڤیڤا، سەفین كانەبی سوپاسی بۆسەرجەم خەڵكی كوردستان دووپات كردەوە لەپاڵپشتی كردنی هەڵبژاردەی كوردستان لەسەركەوتنیان لەیارییەكان و بەدەستهێنانی جامی ڤیڤا، دواتریش سوپاسی گشت دەزگا ڕاگەیاندنەكانی كرد كە ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبوو لەسەركەوتنی پێنجەمین پاڵەوانێتی ڤیڤا لەكوردستان، گوتیشی كارمان بۆ داهاتوو ئەوەیە بتوانین پاڵەوانێتیەكی گەورەتر و بەناوبانگتر بهێنینە ناو یاریگاكانی شارەكانی كوردستان، ئەگەر هەر كەموكوڕییەكمان هەبێت لەپاڵەوانێتی ڤیڤا ئەمجارە وەكو سەرەتا كاركردن و ئەزموون بوو جاری یەكەمە میوانداری پاڵەوانێتیەكی وا جیهانی بكەین. لەبارەی وەرگرتنی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستانیش گوتی «لەداهاتوو وەرگرتنی یاریزانان بەئاست و توانا دەبێت. سەفین كانەبی ئاماژەشی بەوە كرد كە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لەتەواوی ڕووداوەكانی جامی ڤیڤا بەڕوحێكی كوردانە كاریان كردووە و هیچ بیریان لەكاری حزبایەتی نەكرۆدتەوە، تەواوی كارەكانی ئاڕمەكان و بوكۆمەڵەكەمان داواتە دەستی ئین ئێف بۆرد كە ئەوانیش بەهیچ شێوەیەك بیر لەكاری حزبایەتی ناكەنەوە.
Top