له‌دێربى بادینان دا ئه‌مرۆ دهۆك وزاخۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
بریاره ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى زاخۆ له یارییه‌كى به‌هێزدا هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وزاخۆ له‌گرنگترین یارییه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌ى خولى عێراق به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئه‌مرۆ سىَ شه‌مه شارى دهۆك ده‌بێته سیناریۆى یارییه‌كى جوان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و زاخۆ له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 15ى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه بژارده‌كانى عێراقى، هه‌ردوو یانه‌ى ناوبراو ئاماده باشی ته‌واویان كردوه بۆرووبه‌روو بونه‌وه‌ى یه‌كترى ، یانه‌ى دهۆك هه‌وڵده‌دات سه‌ركه‌وتن له‌به‌رده‌م هانده‌ران وله‌سه‌ر یاریگاى خۆى تۆماربكات ،بۆئه‌وه‌ى له پێشه‌نگى یانه‌كان نزیك بێته‌وه ، یانه‌ى زاخۆش هه‌وڵ سه‌ركه‌وتن ده‌دات بۆئه‌وه‌ى كۆى خاله‌كانى به‌رز بكاته‌وه له یارى رابردوو تووشى دۆرِان هاتبوو له‌سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى كه‌ركوك.
