یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كه رۆبه‌رتۆ دی ماتیۆی راهێنه‌ر پۆستی راهێنانی یانه‌كه بۆ دوو وه‌رزی داهاتوو وه‌رده‌گرێت.دی ماتیۆ له دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندرێ ڤیلاش بواشی پۆستی راهێنانی چێڵسی وه‌رگرت و توانی پێشه‌وایه‌تی ئه‌و یانه‌یه بكات بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئینگلته‌را و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.رۆن گۆلاندی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌ی چێڵسی گوتی رۆمان ئه‌برامۆڤیجی خاوه‌نی یانه‌كه به گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دی ماتیۆ خۆشحاڵه.ئه‌و به‌رپرسه گوتی ئه‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی دی ماتیۆ له ماوه‌ی كه‌می رابردوودا له‌گه‌ڵ ئێمه و یاریزانه‌كاندا كردی، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێنا، هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ین له دوو ساڵی داهاتوودا راهێنانی تیپه‌كه وه‌ربگرێت.