ئەو یاریزانانەی زۆرترین هاتریكیان لەخولی ئینگلتەرا تۆماركردووە

ئەو یاریزانانەی زۆرترین هاتریكیان لەخولی ئینگلتەرا تۆماركردووە
لە هەفتە یەكەمەكانی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا بۆ وەرزی 2011 - 2012 رێژەی گۆڵ تۆماركردن زۆر بەرزە و لە هەندێك لە یارییەكاندا یاریزانان هاتریك و سوپەر هاتریكیان تۆماركردووە، وەك یاریزانان وێین رۆنی و سیرجیۆ ئەگوێرۆ كە هاتریكیان تۆماركردووە لەو كاتەی ئەدین ژیكۆ سوپەر هاتریكی تۆماركردووە، لە مێژووی خولی ئینگلتەرا چەندین یاریزان ناوی خۆیان تۆماركردووە وەك خاوەن زۆرترین هاتریك، ئەمەش ریزبەندی ئەو یاریزانانەیە كە زۆرترین هاتریكیان لە پریمەر لیگ تۆماركردووە:
1- ئالان شیرەر 11 هاتریك
2- رۆبی فاولەر 9 هاتریك
3- تێری هینری 8 هاتریك
4- مایكل ئۆین 8 هاتریك
5- وێین رۆنی 6 هاتریك
Top