هەولێر بۆچوارەم جار لە مێژووی خۆی گەیشتە فیناڵی خولی عێراقی هەلۆزەردەكانی پایتەخت هەوڵی بەدەست هێنانی چوارەم نازناو دەدات
بە بردنەوەی یانەی هەولێر لە یانەی رومادی یانەی بە پێنج گۆڵ بە رامبەر دوو گۆڵ یانەی هەولێر بۆچوارەم جار لەمێژووی خۆی گەیشتە یاری كۆتایی خولی بژاردەی عێراقی بریاریشە رۆژی دووشەمە یاری كۆتایی لە یاریگەی شەعبی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی رۆژی یەك شەكە لە شاری رومادی یانەی هەولێر بە پێنج گۆڵی هرەیەك لە یاریزانان لوئەی سەڵاح 2گۆڵ و سەعد عەبدول ئەمیر2گۆڵ و موسلیم مبارك توانی خۆی بگەینێتە یاری كۆتایی فینالی عێراقی،بریاریشە رۆژی دووشەمەی داهاتوولە سەرە یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا لە یاری كۆتایی رووبەرووی یانەی زەورای شاری بەغدا ببێتەوە،لە بارەی یاری كۆتایی فیناڵی عێراقی لە بارەی یاری كۆتایی خولی بژاردەی عێراقی بەرامبەر یانەی زەورا یاردەردەی ڕاهێنەری یانەی هەولێر عومەر مەجید بە تایبەت بە سایتی وەرزشی گوڵان راگەیاند گوتی "سەرەتا پیرۆزبایی لەسەرجەم هاندەرانی یانەی هەولێر دەكەم بە بۆنەوەی گەیشتنمان بە یاری كۆتایی خولی عێراقی،لە ئێستاوە ئێمە خۆمان بەو ئەم یارییە ئامادە دەكەین كە بریارە رۆژی دووشەمەی رابردوو لە شاری بەغدا یارییەكە ئەنجام بدەین لەكات ژمێر 9ی شەوگوتیشی هەرچەندە یارییەكمان ماوە بەرامبەر یانەی دهۆك ئەویش وەكو یارییەكی دۆستانە وایە چونكە هیچ كاریگەری نیە ئەنجامی ئەو یارییە لەسەر تیپەكەمان ڕەنگە پشوو بە زۆربەی یاریزانە سەرەكیەكانمان بدەین،لە ئێستاشدا تەواوی یاریزانەكانمان بۆیاری كۆتایی ئامادەن وهیچ كێشەو گرفتێكمان نیە،جگە لە یاریزان ئەحمەد ئیبراهیم نەبێت كە پێكانی هەیە و مستەفا ئەحمەدیش چاك بۆتەوە،ئێستا یاریزانەكان لە بارێكی دەوورنی زۆر باشدان،ئێمە بۆبەدەست هێنانی چوارەم نازناو روو لە شاری بەغدا دەكەین وهیچ ترسێكمان لەو یارییەش نیە هەروەكو یارییەكانی ترە و زانیاری تەواویشمان لەسەر یانەی زەورا هەیە،شارەزایی تەواوی یاریزانەكانین دەزانین ئسلوبی یاری كردنی یانەكە چۆنە وئەوەش بۆئێمە گرفت نیە كە لە شاری بەغدا یار كۆتایی گوتیشی ئێمە ترسمان لە یانەی زەورا نیە ئەگەر هەر چەند یاریزانێكی باشیشیان هەبێت،گوتیشی دەستەی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر گەشبینین بە ئەنجامدانی یاری كۆتایی پەنا بەخوا سەركەوتن بەدەست دەهێنین بە نازناوەدەگەرێنەوە كوردستان .
