دووشه‌مه‌ی داهاتوو فابریگاس ده‌گاته به‌رشه‌لۆنه
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان، نرخی كرِینی فابریگاس 40 ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ 5 ملیۆن بۆ یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا نازناو به‌ده‌ست بێنێت.
رۆژنامه‌كان پێشتر ئاشكرایان كردبوو به‌رشه‌لۆنه داوای كردووه ئهمرِۆ شه‌مه فابریگاس بگاته به‌رشه‌لۆنه بۆ راگه‌یاندنی ده‌سته‌واره‌كه‌ی، به‌ڵام دواتر راگه‌یاندنه‌كه دواخرا.
له‌باره‌ی دواخستنی واده‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌وه، رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ده‌ڵێن به‌رشه‌لۆنه ناچار بوو هاتنه‌وه‌ی فابریگاس بۆ دووشه‌مه دوابخات له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌وێ سه‌رنجی یاریزانه‌كانی به‌ر له رووبهرِووبوونهوهی ریال مه‌درید له جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به شتێكی تره‌وه سه‌رقاڵ بكات.
