براینت لەگەڵ گواردیۆلادا یاری دەكات
براینت كە پێشتر ئاشكرای كردبوو ئەگەر یاریزانی باسكە نەبووایە دەبووە یاریزانی تۆپی پێ و هەر لە منداڵییەوە هاندەری یانەی میلانی ئیتاڵی بووە.
براینت ئێستا لە پشوودایە بەهۆی مانگرتن و كێشەكانی نێو خولی باسكەی ئەمەریكی و ئەوەش هەلی ئەوەی بۆ رەخساند لە كاتی بوونی یانەی بەرشەلۆنەدا لە ئەمەریكا سەردانی ئەو تیپە بكات كە ئێستا هاندەریەتی و بڕیار بدات لەگەڵ گواردیۆلادا بەشداریی یارییەكی خێرخوازی بكات كە پارەكەی بۆ رێكخراوی یونسێفە.
