بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر چەند وەرزشوانێك خەڵات دەكات

بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر چەند وەرزشوانێك خەڵات دەكات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر بە مەبەستی هاندانی وەرزشوانان كۆمەڵێك لە وەرزشوانانی كور و كچی هەولێر-ی خەڵات كرد، بە ئامادەبوونی دكتۆر كاوە محمود وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چیایی تەیمور عەبدال بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر و رەمزی وەلی بەرپرسی وەرزشوانە دێرینەكانی كوردستان و چەندین كەسایەتی تر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش و لاوانی هەولێر 12 یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی كوڕ و كچی شاری هەولێر خەڵات كرد، كە توانیان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتی عەرەب ملوانكەی زێر و زیو و برۆنز بە دەستبهێنن و هەروەها سێ یاریزانی هێزی لەش و راهێنەرەكەیان خەڵات كران، كە توانیان لە پاڵەوانێتی ئاسیا، لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ملوانكەی زێر و زیو و برۆنز بە دەستبهێنن و جگە لەانەش سێ وەرزشوانی دێرینی شاری هەولێر خەڵات كران ئەویش هەریەكە لە شێرۆ خەلیل و خوالێخۆشبو عادل شاكر و سدیق كارسوڵ بوون.
Top