هەموو كەسێك تووشی كۆڤید19 دەبێت، بەڵام كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە زیاتر رووبەڕووی ئاڵۆزییەكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبنەوە، خودی نەخۆشیی شەكرە ئەگەری تووشبوون بە كۆڤید19 زیاتر ناكات، بەڵام لەكاتی تووشبووندا ئەگەری ئاڵۆزییەكان زیاتر و توندتر دەبێت و لەبەر هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێن و ئاڵۆزیی دیكەی پەیوەست بە نەخۆشیی شەكرە، چارسەركردنیشی قورستر دەبێت. نەخۆشیی شەكرە هۆكارە بۆ لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش، واتە توانای بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكانی كەم دەبێتەوە و كاتێكی زۆرتری دەوێت بۆ زاڵبوون بەسەر هەوكردنە ڤایرۆسییەكاندا، هەروەها لەگەڵ هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێندا چانسی هەوكردنە ڤایرۆسییەكان زیاتر دەبێت. رێنماییەكان بۆ نەخۆشانی شەكرە لەكاتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمانەن: ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بە رێكی Regular exercise، بە وردی چاودێریكردنی ئاستی شەكری خوێن بەمەبەستی هێشتنەوەی لەژێر كۆنتڕۆڵدا، چونكە هەر هەوكردنێك لە لەشدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن لە نەخۆشانی شەكرەدا، هاوسەنگكردنی خۆراك و پابەندبوون بە پارێزی خۆراكیی نەخۆشیی شەكرە، پابەندبوون بە بەكارهێنانی دەرمان، خواردنەوی بڕێكی باشی ئاو رۆژانە، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی خۆپارستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەكو بەستنی ماسك و زوو شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابوون، یان پاككەرەوەی پزیشكی كە رێژەی ئەلكهول تیایدا لە 70% كەمتر نەبێت.