ئاكامەكانی ریجیمی خۆراكی ناتەندروست

ئاكامەكانی ریجیمی خۆراكی ناتەندروست
ریجیمی دروست Dieting هەرگیز خۆبرسیكردن و بەلاوەنانی ژەمێكی سەرەكیی خواردن نییە، بەڵكو بریتییە لە سێ ژەمی سەرەكیی رۆژانە بە كەمكردنەوەی كالۆری و پەیڕەوكردنی خۆراكی هاوسەنگ، كە هەموو ماددە گرنگەكان بە بڕی تەواو و پێویست بۆ لەش لەخۆبگرێت بەمەبەستی رێگرتن لە تووشبوون بە كەمی ڤیتامین و كانزا و ماددەی گرنگی دیكە كە رۆژانە بۆ تەندروستی پێویستن. ئەو چەند كیلۆگرام چەورییە زیادەی كە هەتە، لەمێژە بەرە بەرە كۆبوونەتەوە، ناكرێت ئاوا بە خێرایی دابەزێندرێن (مەگەر لەسەر حیسابی تەندروستیت بێت)، بەڵكو پێویستە بە رێگایەكی دروست و زانستییانە ئەنجام بدرێت. ئەنجامدانی ریجیمی ناتەندروست تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی دابەزینی كێشی لەش ئەوا پاش ماوەیەك دووبارە كێشی لەش زیاد دەكاتەوە، هەروەها ریجیمی ناتەندروست زیان بە تەندروسیی جەستەیی و دەروونی دەگەیەنێت، بۆنموونە: هەڵبەزین و دابەزینی كێشی لەش پەیوەندی بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لەگەڵ نەخۆشیی شەكرە هەیە. بەرزبوونەوەی ئاستی سترێس لەكاتی ریجیمكردنی ناتەندروست بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل Cortisol هاندەرە بۆ زیاد خواردن و وازهێنان لە ریجیم.
Top