زیانەكانی هەڵم و پرووشكی بۆیەی سپرای

زیانەكانی هەڵم و پرووشكی بۆیەی سپرای
بۆیەی سپرای Spray paint ئاوێتەی ئۆرگانی لەخۆدە گرێت، كە پاش هەڵمژین كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر تەندروستی، بەتایبەتی ئەسیتۆن Acetone، زایلین Xylene، تۆولین Toulene. زیانەكانی هەڵمژین یان بەركەوتن بە ئەسیتۆن بریتین لە: سووتانەوە و سووربوونەوەی چاو، سووتانەوەی لووت و قوڕگ، سەرئێشە، سەرسووڕان، هەوكردنی پێست. زیانەكانی زایلین: سووتانەوەی لووت و قوڕگ، سووتانەوەی چاو، سەرسووڕان، ناڕەحەتیی دەروونی، بۆرژان، سووتانەوەی پێست، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، هێڵنج، سك ئێشە. زیانەكانی تۆولین: سووتانەوەی چاو و لووت، هەستكردن بە ماندووبوون و بێهێزیی جەستەیی، شێوان، سەرسووڕان، سەرئێشە، زیاد فرمێسككردن، فراوانبوونی بیلبیلەی چاو، پەستی، هەوكردنی پێست، تەزینی دەست و قاچەكان، هەروەها كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستیی جگەر و گورچیلەكان. بەركەوتنی بەردەوام بە هەڵم و پرووشكی بۆیەی سپرای هۆكارە بۆ گرفتی زیاتر و درێژخایەنی وەكو: هەستەوەریی پێست، هەناسەتەنگی، رشانەوە، لووت پژان، سەرسووڕان، لەوانەشە ببێتە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.
Top