باشی و خراپییەكانی خۆراكی قوتووبەند

باشی و خراپییەكانی خۆراكی قوتووبەند
بەگشتی بەهای خۆراكی قوتووبەند لە بەهای خۆراكی تازە و خۆراكی فریزكراو كەمترە، هەروەها زۆربەیان پێكهاتەی كیمیایی لەخۆدەگرن بە شێوەی (رەنگ، بۆن، چێژ، ماددەی دژەمیكرۆب، ماددەی پاراستنی خۆراك Preservatives...تاد) كە لە رووی تەندروستییەوە پەسەند ناكرێن و گەلێكیان نیشانەی پرسیاریان لەسەرە. لە ئەنجامی قوتووكردن، رێژەی پێكهاتەی گرنگ و ماددە خۆراكییەكان كەم دەبنەوە، بەتایبەتی ئەو ڤیتامینانەی كە لە ئاودا دەتوێنەوە، وەكو ڤیتامین C و ڤیتامینەكانی B ئەویش لە ئەنجامی گەرمكردنی زۆری خۆراكی قوتووبەند بەمەبەستی رێگرتن لە گەشەی بەكتریا لەناویدا. لە لایەكی دیكەوە، زۆربەی جۆرەكانی خۆراكی قووتوبەند لەوانەیە كە ماددەی BPA لەخۆبگرێت، كە پەیوەندی بە زیادبوونی ئەگەری نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە لەگەڵ تێكدانی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان و نەزۆكییەوە هەیە. خۆراكی قووتوبەندی ئێكسپایەربوو، قوتووی ژەنگ هەڵهێناو، ئاوساو، كونبوو، یان قۆپاو بۆ خواردن ناشێن، چونكە ئەگەری ئالودەبوونیان بە میكرۆب لێدەكرێت و خواردنیان لەوانەیە كە ببێتە هۆی ژاراوایبوونی خۆراكی Food poisoning.
Top