بەهای خۆراكیی هەنار

بەهای خۆراكیی هەنار
هەنار Pomegranate یەكێكە لە تەندروستترین میوەكان، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، كانزا و ڤیتامین بەتایبەتی ڤیتامین C، K، B9، پۆتاسیۆم، لەگەڵ ماددەی دژەئۆكسان. سوودەكانی هەنار: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرە، خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر Alzheimer›s، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن و مەمك و پرۆستات، رێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن لەگەڵ خۆپاراستن لە ئەگەری جەڵتەی مێشك و نۆرەی دڵ، سووككردنی نیشانەكانی سەوەفان و هەوكردنی جومگەكان وەكو ئازار و ئاوسان و سخبوون، رێگرتن لە هەوكردن بە بەكتریا و كەڕوو و ڤایرۆس، خۆپاراستن لە ئەگەری كولبوونی دەم و هەوكردنی دەم بە كەڕووی كاندیدا، خۆپاراستن لە هەوكردنی پوك، كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لەسەر پێست، هاوكات لەگەڵ پاراستنی سافیی پێست و دواخستنی پیربوونی پێست، یان لۆچبوونی پێشوەختە، باشتركردنی تواناكانی مێشك بەتایبەتی توانای بیرهاتنەوە، باشتركردنی توانا و لیاقەی وەرزشی و كەمكردنەوەی هەستكردن بە ماندووبوون، هاندانی سووڕی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەشدا، دابەزاندنی پلەی گەرمیی لەش، خۆپاراستن لە سكچوون.
Top