بەم دواییە تێبینی ئەوە كراوە كە لە 75%ی جۆرە جیاوازەكانی سابوونی دژەبەكتریا Antibacterial soap ماددەی ترایكلۆسان Triclosan لەخۆدەگرن، كە ماددەیەكی كیمیایی دەستكردە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، وەكو: پەیداكردنی بەرگریی بەكتریا دژی دەرمانی دژەژی، یان دژەبەكتریا، بە مانایەكی دیكە زیاد بەكارهێنانی سابونی دژەبەكتریا هاندەرە بۆ گەشەكردنی بەكتریای بەهێز، كە بەرگریی بەرانبەر بە دەرمانەكان دەبێت، ترایكلۆسان كاریگەریی بەرچاو دەكاتە سەر هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، بەتایبەتی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی كە لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆكی، زیاد بوونی كێش و قەڵەوی، لەوانەشە ببێتە ئەگەری شێرپەنجە، هەروەها پاش گەیشتنی بە زێراب زیانبەخشە بۆ ژینگە، لە لایەكی دیكەوە دەبێتە هۆی لاوازكردنی سستمی بەرگریی لەش و هاندانی گەشەی كۆنتڕۆڵنەكراوی خانەكان، كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری شێرپەنجە، ترایكلۆسان لە منداڵانیشدا دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری هەستەوەری و رەبۆ و ئەكزیمای پێست، هەروەها كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر سستمی بەرگریی لەش، بۆیە منداڵ رووبەڕووی هەوكردنی توند و جۆراوجۆر دەبێتەوە. بە رای پسپۆڕان بەكارهێنانی سابوونی ئاسایی لە سابوونی دژەبەكتریا باشترە.