نووستن كەمتر لە شەش كاتژمــــــێر زۆر مەترسیدارە

نووستن كەمتر لە شەش كاتژمــــــێر زۆر مەترسیدارە
لە نوێترین لیكۆڵینەوەدا هاتووە كە نووستن بۆ ماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێر زیانی یەكجار زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، لەوانەشە لە تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە، نەخۆشیی دڵ، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەدا ببێتە ئەگەری شێرپەنجە. ئاماژە بەوەش كراوە كە نووستن بۆ ماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێر لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی شەكرە، یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئەگەری مردن تا دوو هێندە لەبەر تووشبوون بە ئاڵۆزیی وەكو نۆرەی دڵ، یان جەڵتەی مێشك زیاد دەكات. هەروەها رۆژانە نووستن بۆ ماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێر لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی دڵ، یان جەڵتە، ئەگەری مردن لە ئەنجامی شێرپەنجە تا سێ هێندە زیاد دەكات. زیانە تەندروستییەكانی دیكەی نووستن بۆ ماوەی كەمتر لە شەش كاتژمێر: خەوهاتن، یان بۆرژان لەكاتی كار، یان لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا كە لەوانەیە كارەساتی لێ بكەوێتەوە، كەمبوونەوەی سەرنج و ئاگایی، دڵتوندی و دابەزینی مەزاج، زوو پیربوونی پێست، زوو بیرچوونەوە، زیادبوونی كێشی لەش، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو: نەخۆشیی دڵ، نۆرەی دڵ، پەككەوتنی دڵ، ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك Stroke، نەخۆشیی شەكرە.
Top