دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانی ئەگەری شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات

دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانی  ئەگەری شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكات
گەلێك هۆكار وا لە ئافرەت دەكەن كە دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانی Contraceptive pills بەكارنەهێنێت، چونكە دەبێتە ئەگەری چەند زیانێكی لابەلا، بەتایبەتی هەڵبەزین و دابەزینی مەزاج و زیادبوونی كێشی لەش. هۆكارێكی زۆر بەهێزتر هەیە بۆ بەكارنەهێنانی دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانی، ئەویش بریتییە لەوەی كە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك تا رێژەی 50% بەرزدەكاتەوە، ئەمە بە پێی نوێترین لێكۆڵینەوەكانی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ توێژینەوەكانی پەیوەست بە شێرپەنجە. هەروەها رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانیی خستۆتە كۆمەڵەی یەكەمی ماددە شێرپەنجەییەكانەوە، واتە هاوشێوەی ماددەكانی ئەسبێست و پلاتین و تووتن. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەو جۆرانەی دەنكۆڵەی رێگرتن لە دووگیانی كە رێژەی بەرزتر لە هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen لەخۆدەگرن، زیاتر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك زیاد دەكەن بە بەراورد لەگەڵ ئەو جۆرانەی كە رێژەیەكی نزم لەم هۆرمۆنە لەخۆدەگرن. هۆرمۆنی ئیسترۆجین هانی دابەشبوونی خانەكانی مەمك دەدات كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری دابەشبوونێكی كۆنتڕۆڵ نەكراو، چونكە كاریگەری دەكاتە سەر پێكهاتەی DNA خانە كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی خانەی شێرپەنجەیی.
Top