كیوی Kiwifruit بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و E، ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكانی فلاڤۆنۆیدەكان و كارۆتینۆیدەكان كە DNA ناو خانە دەپارێزن، لەگەڵ كانزای پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، كۆپەر. سوودە تەندروستییەكانی كیوی: سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگە و سەوەفان(داخوران)، سووككردنی كۆكە بەتایبەتی كۆكەی شەوانە و هەناسە تەنگی و خیزەی سینگ لە نەخۆشانی رەبودا، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ و خۆپاراستن لە رەقبوونی خوێنبەرەكان، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی تاجیی دڵ CHD، خۆپاراستن لە ئەگەری شێرپەنجە، بۆنموونە: شێرپەنجەی كۆڵۆن، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش دژ بە هەوكردنە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و رێكخستنی جووڵەی ریخۆڵە، پاراستنی تەندروستیی پێست و سافكردنی، پاراستنی تەندروستیی چاو لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە گونجاوە بۆ تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە.