پێویستە كەی نەشتەرگەری بۆ البردنی كیسی زراو بكرێت؟
مەبەســتی هەرســكردنی چــەوری. كیســی زراو گەلێــك جــار دوچــاری هەوكــردن، یــان دروســتبوونی
بــەرد دەبێــت. لەگــەڵ ئەگــەری كەمــی روودانــی ئاڵۆزییــەكان نەشــتەرگەریی البردنــی كیســی
زراو بەگشــتی ســەالمەتە، نەخۆش دەتوانێت لە هەمان رۆژی نەشــتەرگەریدا بگەڕێتەوە ماڵ.
دەتواندرێــت نەشــتەرگەییەكە بــە پێنــۆڕی ســك Laparoscopic ،یــان كردنــەوەی ســك ئەنجــام
بدرێــت. هەوكردنــی كیســی زراو Cholecystitis ،بــەردی زراو Gallstones دوو حاڵەتــی
ســەرەكین كــە تەنیــا بــە رێــگای نەشــتەرگەریی البردنــی كیســی زراو چارەســەر دەكرێــن،
بەتایبەتــی كــە لەگــەڵ ئــازار و ناڕەحەتــی هــاوكات بــن، هەروەهــا بــەردی زراو كــە
لەگــەڵ هەوكردنــی پەنكریــاس هــاوكات بێــت، بــەردی زراو كــە بووبێتــە هــۆی
گیرانــی جۆگــەی زەرداو، شــێرپەنجەی كیســی زراو. ئــەو ئاڵۆزییانــەی
كــە لەوانەیــە لەپــاش نەشــتەرگەری رووبــدەن بریتیــن لــە: لیككردنــی
زراو، خوێنبەربــوون، پەیدابوونــی تۆپەڵــی مەییــوی خوێــن، هەوكــردن،
هەوكردنــی پەنكریــاس، هەوكردنــی شــانەی ســییەكان، برینداربوونــی
ئەندامــە دراوســێكانی كیســی زراووەك جگــەر، جۆگــەی زەرداو، یــان
ریخۆڵــە باریكــە.
