زۆربەی خواردنەكان بە تەنیا ناخورێن، بەڵكو جۆرە خواردنێكی دیكەی لەگەڵدایە، ئەگەر برنج بە نموونەیەك وەربگرین، دەبینین هەمیشە برنج لەگەڵ شلەیەك دادەنرێت، زیاتریش برنج لەگەڵ فاسۆلیادا نۆش دەكرێن، كە باوترین خۆراكی رۆژانەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت كوردستان، بەڵام گرنگە بزانین ئایا فاسۆلیا لەگەڵ برنج بخورێت باشە، یان نا. برنج پێكهاتەیەكی كاربۆهیدراتییە و لە هەر كوپێك برنجدا زیاتر لە ٥٠ گرام كابۆهیدرات هەیە، كە لەجۆری نیشاستەیە و زنجیرەی شەكری ئاڵۆزی گلوكۆز دروست دەكات و بڕی زیاتر لە 250 كالۆری وزەی تێدایە و كار دەكاتە سەر شەكری خوێن و زیادكردنی كێش، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی پڕۆتینی كەمە و لە كوپێكدا نزیكەی تەنیاچوار گرامە، بەڵام فاسۆلیا لە كوپێكدا زیاتر لە30 گرام ریشاڵی تێدایە و بۆ دڵ و جەستە گرنگە و كاری ریخۆڵەكانیش رێكدەخات، هاوكات یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلستڕۆڵ دەدات، چونكە چەوریی زۆر كەمە، لە كوپێكدا زیاتر لە ٤٠ گرام پرۆتین هەیە، كە بۆ پتەوكردنی ماسوولكەكان گرنگە و كاریگەریی لەسەر دابەزاندنی كێش هەیە، هەروەها ئەگەر لەگەڵ برنج پێكەوە بخورێن تا ئەندازەیەك بەرزبوونەوەی رێژەی شەكری خوێن رادەگرێت، برنج و فاسۆلیا پێكەوە ئەو ئەمینۆ ئەسیدە بەسوودانەیان تێدایە كە جەستە ناتوانێ دروستیان بكات، بەڵكۆ دەبێت لە رێی خۆراكەوە وەریان بگرین، برنج و فاسۆلیا پێكەوە بخورێن تەواوكەری ترشە ئەمینیەكانن. بۆیە فاسۆلیا لەگەڵ برنج دەخورێت چونكە خواردنی كاربۆهیدرات كە لە برنجدا رێژەیەكی بەرچاوی هەیە، بە تەنیا زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، تا ئەو ئاستەی زۆر خواردنی رەنگە مرۆڤ بكوژێت.