بریتییە لە ترسێكی نائاسایی لە بینین، یان بەرنگاربوونەوەی شتی كونكونی وەك شانە هەنگ، یان ئیسفەنج، یان جەستە و...هتد، هەرچەندە تا ئێستا رێكخراوی پزیشكانی دەروونناسی ئەمریكایی بە تەواوی ئەوەیان نەسەلماندووە كە ئاخۆ ئەوەیان ترسە، یان تێكچۆنی دەروون و شڵەژان و دڵتەنگی و بێزكردنە لە وێنە، یان رووبەڕووبوونەوەی شتە كونكونەكان، تا ئێستا زیاتر لە سەدان هەزار كەس ئەو نەخۆشییە، یان ئەو حاڵەتەیان هەیە، كاتێ رووبەڕووی شتێكی كونكون دەبنەوە، بەڵام كێشە ئەوەیە حاڵەتی هەمووان وەك یەك نییە، لای هەندێ كەس وەك ترسە و لای هەندێ كەسی دیكەش شتێكی قیزەون و بێ لەزەتە، هۆكاری تووشبوون بەو نەخۆشییە روون و ئاشكرا نییە، بەڵام بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكانی زانكۆی ئایسكس، ئەوە خراوەتەڕوو كە هۆكارەكەی بریتییە لە بینینی وێنە و چۆنێتی لێكدانەوەی وێنە، كە چۆن تاك دەیبینێت و چۆن شرۆڤەی دەكات. هەر بو دڵنیابوونەوەی ئەو نەخۆشییە زانكۆی ئایسكس هەڵدەستێ بە چەندین تاقیكردنەوە لەسەر ئەم نەخۆشییە، یەكێك لە تاقیكردنەوەكانیش بریتی بوو لە هەڵبژاردنی (686)كەس بە شێوەیەكی هەڕەمەكی لەو كۆمەڵە كەسە هەمووان یەك جۆرە وێنەیان پیشان دەدان كە بریتی بوو لە وێنەی (پەنیری كونكون، شانەی هەنگ، وێنەی هەندێ گیاندار كە كونی وردوردیان تێدایە، یان وێنەی دەستكردی جەستە) تا وەكو بزانن دەرئەنجامی چی دەبیێت؟ رێژەیەكی زوری بەشداربووان هەستیان بە نائارمی و دڵەڕاوكێ كرد، لە 1٦٪ی بەشداربووانیش بە شێوەیەكی هەندەسی سەیری وێنەكانیان دەكرد.