هۆكارەكانی پەڵەی دەموچاو

هۆكارەكانی پەڵەی دەموچاو
پەڵەی دەموچاو Chloasma بریتییە لە پەیدابوونی پنت، یان قانی قاوەیی لەبەر تاریكبوونی رەنگی پێست، پەڵە زیاتر لە ئافرەتدا بەدی دەكرێت، پەڵە بەگشتی بەرە بەرە پەیدا دەبێت و بەرە بەرە كاڵیش دەبێتەوە، پەڵەی دەموچاو لە تەمەنی نێوان 20-40 ساڵیدا باوە و زیاتر لەسەر نێوچەوان، روومەتەكان و سەر لێوی سەرەوەدا بەدی دەكرێت، هەروەها لەكاتی دووگیانیدا بە شێوەیەكی ئاسایی لەبەر كاریگەریی هۆرمۆنەكان پەیدا دەبێت و پاش منداڵبوون بەرە بەرە كاڵ دەبێتەوە، لەگەڵ زیاتر دووبارەبوونەوەی دووگیانبوون پەڵەكان تاریكتر، یان تۆختر دەبن. پەڵە زیاتر لە پێستی ئەسمەردا بەدی دەكرێت، هەروەها لە مانگەكانی هاویندا بەهۆی بەركەوتی تیشكی خۆرەوە پەڵە زیاتر بەرجەستە دەبێت. گەلێك جار پەڵە وەكو زیانی لابەلای بەكارهێنانی دەنكۆڵ یان دەرزی رێگرتن لە دووگیانبوون، هەروەها تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لەبەر هەر هۆكارێك، لەگەڵ بەكارهێنانی بۆن و كۆلۆنیا، یان ئاوێتەكانی جوانكاری و سابوونی توند بە مەبەستی لابردنی بۆنی ناخۆش» Deodorant soap» پەیدا دەبێت.
Top