تەحین ژمارەیەک سوودی زۆر گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە

تەحین ژمارەیەک سوودی زۆر گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە
تەحین ژمارەیەکی سوودی زۆر گرنگی بۆ لەشی مرۆڤ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، هەیە.



ماڵپەڕی (سکای نیوز) بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوە زانستییەکان، 10 سوودی تەحینی بۆ لەشی مرۆڤ، بڵاو کردووەتەوە.



تەحین خواردنێکی قورسە، لە هاڕینی کونجی دروست دەکرێت و زۆرتر بەیانیان دەخورێ.



لە شاری دهۆک تەحین دروست دەکرێت و بەسەر هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەش دەکرێت.



سوودەکانی تەحین:



- دابەزاندنی گوشاری خوێن



- تەندروستیی دڵ دەپارێزێت



- رێکخستنی رێژەی کۆلیستڕۆل



- راگرتنی هاوسەنگیی هۆڕمۆنی



- کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان



- باشترکردنی تەندروستیی ئێسک



- کەمکردنەوەی کێش



- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری (مەناعە)



- باشترکردنی تەندروستیی مێشک (دەماغ)



- رووبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان


basnews

MoreEmailLin
Top