چەند راستییەك سەبارت بە گلاندی دەرەقی
چەند راستییەك سەبارەت بەم گلاندە:
• گلاندی دەرەقی بۆ لەش وەكو بزوێنەرە، هۆرمۆنەكانی ئەم گلاندە كرداری میتابۆلیزم رێكدەخەن، واتا چەندێتی سووتاندنی كالۆری، لەگەڵ خێرایی كاركردنی دڵ و مێشك و ئەندامەكانی دیكە.
• گرفتەكانی گلاندی دەرەقی زیاتر دوچاری ئافرەت دەبنەوە، لەبەرئەوەی كە خانەكانی گلاندی دەرەقی هەستییارن بەرانبەر بە هۆرمۆنی مێیینە، یان ئیسترۆجین Estrogen هەیە.
• گرفتەكانی گلاندی دەرەقی لەوكاتەی كە هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی كاریگەری دەكەنە سەر سووڕی مانگانە رۆڵیان لە تووشبوون بە نەزۆكی هەیە.
• پاش منداڵبوون نزیكەی 10%ی ئافرەتان لە گلاندی دەرەقیدا دووچاری گرفت دەبن، كە بەگشتی لە ماوەی 18 مانگدا خۆیان چاكدەبنەوە. • نیشانەكانی ناچالاكبوون، یان سستبوونی گلاندی دەرەقی بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوون، زیادبوونی كێشی لەش، قەبزی، وشكبوونی پێست، خەمۆكی.
• نیشانەكانی زیادبوونی چالاكی، یان زیادكاركردنی گلاندی دەرەقی ئەمانەن: هەستكردن بە ناڕەحەتی، دابەزینی كێشی لەش، زیادبوونی لێدانەكانی دڵ، تەنكبوونی قژ، زەقبوونی چاوەكان، دەست لەرزین.
