بەهای خۆراكیی قەرنابیت

بەهای خۆراكیی قەرنابیت
قەرنابیت Cauliflower دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ڤیتامین K، ڤیتامینەكانی B، لەگەڵ كانزاكانی فۆسفۆر، كالسیۆم، سیلینیۆم، هەروەها چەند جۆرێكی ماددەی دژەئۆكسان. سوودە تەندروستییەكانی قەرنابیت بریتین لە: یارمەتیدانی پاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی ناو تیشكی خۆر، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، كە پەیوەندی بە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانەوە هەیە، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكان،پاراستنی فرمانەكان و تەندروستیی مێشك، پاراستنی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لە لەشدا، پاراستنی تۆڕی چاو لە كاریگەرییە خراپەكانی فشاری ئۆكسان Oxidativestress، پاراستنی هاوسەنگیی شلەكانی لەش، دواخستنی كرداری پیربوونی پێست لە زوو دەركەوتنی لۆچ و شل و شۆڕبوونی پێست، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش. ماددە دژەئۆكسانەكانی ناو قەرنابیت رۆڵی بەرچاویان هەیە بۆ خۆپاراستن لە گەلێك نەخۆشی كە چەند جۆرێكی شێرپەنجەش دەگرێتەوە، قەرنابیت بە هۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین K رۆلی هەیە بۆ زیادكردنی پتەویی ئێسك و پاراستنی لە پوكانەوە، هەروەها خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی پاركینسۆن و ئەلزهایمەر.
Top