چێوەی كەمەر Waistline گرنگیی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، چونكە بڕی چەوری سك، یان هەناومان پیشان دەدات، كە راستەوخۆ پەیوەندیی بە تەندروستییەوە هەیە. بۆ پاراستنی ئەندامە گرنگەكان لە هەر زەبر و هێدمەیەك بڕێكی دیاریكراوی چەوری سك پێویستە، بەڵام كە رێژەكەی زیاد بوو، ئەوا دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەی كیمیایی هەوكردن Inflammatorychemicals كە ئەگەری تووشبوون بە گەلێك نەخۆشیی درێژخایەن زیاد دەكات، بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەكرە. لە پیاودا پێوانەی چێوی كەمەر ئەگەر لە 94 سانتیمەتر زیاتر بێت، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان زیاد دەبێت، بەڵام ئەگەر لە 102 سم زیاتر بێت ئەوا ئەم ئەگەرە بە گوڕتر و زیاتر دەبێت. لە ئافرەتیشدا ئەگەر پێوانەی كەمەر لە نێوان 80-88 سم بێت، واتە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دێتە پێشەوە، بەڵام چێوەی كەمەر كە لە 88 سم زیاتر بێت ئەوا ئەم ئەگەرە بە توندی زیاد دەبێت. ئەو نەخۆشییانەی كە پەیوەستن بە زیادبوونی پێوانەی چێوەی كەمەر بریتین لە: نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و نۆرەی دڵ، پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ لە خوێندا، جەڵتەی مێشك، ناڕەحەتیی قاچەكان لەكاتی نووستنداRestless Leg Syndrome، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پوك تا رێژەی 19%، كەمبوونەوەی فرمان و چوستیی سییەكان.