خواردنەوە گازییەكان هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە
ماڵپەرەكە توێژینەوەیەكی زانكۆی هارفاردی ئەمریكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە ئەوانەی لە هەفتەیەكدا بۆ چەند جارێك خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە ئەوا پێشبینی 87%ی ئەوەیان لێ دەكرێت تووشی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی پەنكریاس ببن.
هەر لە توێژینەوەكە هاتووە، شێرپەنجەی پرۆستاتیش هەر لە خواردنەوە گازییەكانەوە پەیدا دەبێت، بە تاقیكردنەوە روونكراوەتەوە کە ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستاس دەبن ئەوا 40%ـەیان هۆكارەكەی خواردنەوە گازییەكانە.
توێژینەوەكە پێی وایە، كە لە پێكهاتەی خواردنەوە گازییەكان مادەی Е-12 هەیە كە كاریگەری لەسەر گەورە بوونی گرێ هەیە لە ناو لەشی مرۆڤدا.
