خواردنەوە گازییەكان هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە

خواردنەوە گازییەكان هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە
ماڵپەری (روسیا ئەلیەوم) راپۆرتێكی پزیشكی بڵاوكردووەتەوە، لەسەر كاریگەری خواردنەوە گازییەكان لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە، روونی كردووەتەوە كە هەندێك نەخۆشی شێرپەنجەیی هەن بەهۆی خواردنەوەی گازییەكان پەیدا دەبن.


ماڵپەرەكە توێژینەوەیەكی زانكۆی هارفاردی ئەمریكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە ئەوانەی لە هەفتەیەكدا بۆ چەند جارێك خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە ئەوا پێشبینی 87%ی ئەوەیان لێ دەكرێت تووشی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی پەنكریاس ببن.


هەر لە توێژینەوەكە هاتووە، شێرپەنجەی پرۆستاتیش هەر لە خواردنەوە گازییەكانەوە پەیدا دەبێت، بە تاقیكردنەوە روونكراوەتەوە کە ئەوانەی تووشی شێرپەنجەی پرۆستاس دەبن ئەوا 40%ـەیان هۆكارەكەی خواردنەوە گازییەكانە.


توێژینەوەكە پێی وایە، كە لە پێكهاتەی خواردنەوە گازییەكان مادەی Е-12 هەیە كە كاریگەری لەسەر گەورە بوونی گرێ هەیە لە ناو لەشی مرۆڤدا.
Top