بەم دواییە گرنگیی زۆر بە قاوەی سەوز Greencoffee دراوە، بە هۆی بەها خۆراكییە بەرزەكەی بەتایبەتی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و چەندینسوودی دیكە. دەنكی قاوەی سەوز نابرژێنرێت، بۆیە رێژەیەكی بەرزتری ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت، چونكە رێژەی ئەم ماددانە بە برژاندن كەم دەبێتەوە. سوودە تەندروستییەكانی قاوەی سەوز بریتییە لە: خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە، خۆپاراستن لە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی زهایمەر، خۆپاراستن لە گۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە تەمەن لە تۆڕەی چاودا، كە كرداری بینین دەخەنە مەترسییەوە، سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكان، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هاندانی كرادری میتابۆلیزم بە رێژەی 16%، هاندانی لەش بۆ سووتاندنی گلوكۆز و چەوریی خەزنكراوی لەش، ئەمەش هاندەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، كزكردن، یان دواخستنی كرداری پیربوونی پێست لە شل و شۆڕبوون و لۆچبوونی پێست. پێویستە ئەوەش بزانرێت كە زیاد خواردنەوەی قاوەی سەوز لەوانەیە چەند زیانێكی لابەلا پەیدا بكات، وەك: هاندانی پووكانەوەی ئێسك Osteoporosis، سەرئێشە، هەستكردن بە ناڕەحەتی و پەستی، ناڕەحەتیی گەدە.