یەکەم دەرمانی مەنعکردنی منداڵبوون بۆ پیاوان دروستدەکرێت

یەکەم دەرمانی مەنعکردنی منداڵبوون بۆ پیاوان دروستدەکرێت
زیشكانی توێژەر لە کۆنفرانسێكی زانستیدا رایانگەیاند دەرمانێكی کۆنتڕۆڵکردنی منداڵبون دروستدەکرێت، کە لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە سەلامەتە بۆ بەکارهێنانی لە مرۆڤدا.

ستیفانی پاگ، پرۆفیسۆری هەناوی و هاوسەرپەرشتیاری توێژینەوەیەکی نوێیە لەبارەی کاریگەری دەرمانە نوێیەکەی رێگریکردن لە منداڵبوون، دەڵێت دەرمانە نوێیەکە رۆژانە جارێك بەکاردێت، 200-400 ملیگرام هۆڕمۆنی پرۆجیسترۆنی تێدایە و هۆکار دەبێت بۆ رێگەگرتن و کەمکردنەوەی دروستکردنی سپێرمەکان.

ستیفانی دەڵێت نزیکەی 40 پیاوی تەندروست بەشدارییان لە توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن کردووە و بۆماوەی ٢٨ رۆژ دەرمانیان خواردووە، بەگوێرەی توێژینەوەکە دەرکەوتووە رێژەی سپێرمەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، کە دەبێتە بەشێكی دیکە لە رێگەکانی مەنعکردن لەگەڵ بڕینی جۆگەکانی سپێرم و بەکارهێنانی کۆندۆم.

دەرمانی رێگریکردن لە منداڵبوون لە ژناندا 50 ساڵ دەبێت لەلایەن پزیشكانی بەریتانیا دروستکراوە و تاوەکو ئێستا دروستکردنی دەرمانێكی هاوشێوە کە رێگە لەدروستکردنی سپێرمەکان بگرێت، لە تاقیگەدایە و تاوەکو ئێستا بەراورد بە خانمان، پیاوان کەمترین رێگەیان لەبەردەست هەن بۆ رێگەگرتن لە منداڵبوون.
Top