زیانێکی مەترسیداری بەکارھێنانی مۆبایل و تابلێت لەلایەن منداڵانەوە
ماڵپەڕی (RT)ی ڕووسی بڵاوی کردەوە، پرۆفیسۆر داون سکلیتۆن، ڕاوێژکاری کۆمەڵگەی بەریتانی بۆ ئێسکەنەرمە جەختی لەوە کردەوە، دانیشتنی منداڵان بۆ ماوەیەکی درێژ بە دیار مۆبایل، تابلێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە، مەترسییە بۆ ژیانی منداڵان و ئەگەری ھەیە تووشی ئێسکەنەرمەیان بکات.
پرۆفیسۆرەکە ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە منداڵان یاری و جووڵە بکەن، بۆ ئەوەی ئێسکەکانیان بەشێوەیەکی سروشتی بنیاد بنرێت.
basnews
