لە تورکیا چوارەمین کۆنفرانسی نێوەدەوڵەتی پێست و جوانکاری بەڕێوەدەچێت

لە تورکیا چوارەمین کۆنفرانسی نێوەدەوڵەتی پێست و جوانکاری بەڕێوەدەچێت
لە تورکیا چوارەمین کۆنفرانسی نێوەدەوڵەتی نەخۆشییەکانی پێست و نوێترین رێگەکانی جوانکاری لە ئیستانبووڵ بەڕێوەدەچێت. مژاری سەرەکی کۆنفرانسەکە نوێترین رێگەچارەکانی دژی پیربوون لەڕێگەی خۆراک و سرووشتە.

د. شاخەوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە سلێمانییەوە لەگەڵ چەندین پزیشكی هاوڕێی کوردی لەنێو کۆنفرانسەکە بەشدارە، دەڵێت چەندین ریگەی نوێ لەبواری نەخۆشییەکانی پێست و رێگە جوانکارییەکان لە کۆنفرانسەکە باسدەکرێن.

پرۆفیسۆر مستەفا ئاتاسۆی هاوسەرۆکی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێست و جوانکاری لە سایتی فەرمی کۆنفرانسەکەدا لە پێشەکی گوتارێکیدا دەڵێت لە کۆنفرانسەکەدا باس لە کاریگەرییەکانی رێگە سرووشتیی و پێکهاتە سرووشتییەکان دەکرێت لەسەر پێست، کە لە هەندێك حاڵەتدا تەنانەت دەتوانن گۆڕانکاری لە کۆرسی نەخۆشییەکانی پێست دروستبکەن، هەندێكجاریش وەک رێگەیەکی خۆپاراستن دژی شێرپەنجەی پێست سوودیان دەبێت.





رووداو
Top