تەماتە جگەر لە شێرپەنجە دەپارێزێت

تەماتە جگەر لە شێرپەنجە دەپارێزێت
لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا ئەوە خراوەتەڕوو، كە خواردنی بڕی زیادی تەماتە ئەگەری شێرپەنجەی جگەر كەم دەكاتەوە كە زیاتر بەهۆی خۆراكی چەورەوە روودەدات، میكانیزمەكەش دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی ماددەی لایكۆپێن Lycopene لە تەماتەدا، لایكۆپێن ماددەیەكی دژەئۆكسانی بەهێزە، هەروەها سیفەتی دژەهەوكردن و دژەشێرپەنجەی هەیە، بۆیە بە بڕی پێویست یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردن و شێرپەنجە و كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا. جگە لە تەماتەی تازە، شیرەی تەماتە و كیتچەپیش ماددەی لایكۆپێن لەخۆدەگرن، ئەوەش روونكراوەتەوە كە پاودەری تەماتە رێژەیەكی بەرزی لە لایكۆپێن تێدایە، بۆ دابینكردنی سوودەكانی تری تەماتە پسپۆران رینمایی دەكەن، كە تەماتەی تەواو، یان تازە بخورێت، لەبەرئەوەی كە ماددەی گرنگ و سوودبەخشی تر لەخۆدەگرێت، وەكو ڤیتامیE، ڤیتامینC، فۆلەیت، یان ڤیتامینB9، كانزاكان، ریشاڵ لەگەڵ ئاوێتە فینۆلیكەكان Phenolics. ئاماژە بەوەش كراوە، كە تەماتە ژمارەی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا زیاد دەكات، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی زیاد گەشەكردنی بەكتریای پەیوەست بە بەرزكردنەوەی ئاستی هەوكردن، سوودەكانی تری تەماتە بریتین لە: كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە و پووكانەوەی ئێسك، هەروەها شێرپەنجەی پرۆستات و مەمك و كۆڵۆن
Top