ئایا هەموو گرێیەكی مەمك شێرپەنجەییە؟

ئایا هەموو گرێیەكی مەمك شێرپەنجەییە؟
ئەگەرچی پاش شێرپەنجەی پێست، شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا باوترین جۆری شێرپەنجەیە، بەڵام لەكاتی بەدیكردنی گرێ لە مەمكدا هەرگیز پێویست بە نیگەرانی ناكات، چونكە زۆربەی گرێیەكانی مەمك پاكن و هەرگیز هەموو گرێیەك شێرپەنجەیی نییە. هەندێك جۆری گرێ لەخۆیانەوە نامێنن، بۆنموونە: لە ئافرەتانی گەنجدا بوونی گرێی مەمك زیاتر پەیوەستە بە سووڕی مانگانە و لەكۆتایی سووڕی مانگانەشدا گرێیەكە لەخۆیەوە نامێنێت، گرێی ریشاڵی Fibrosis و كیس Cysts دوو نموونەی باوی گرێی پاكن لە مەمكدا پەیدادەبن، كە لەوانەیە گرێی مەمك هاوكات بێت لەگەڵ ئازار، یان ناڕەحەتیدا، ژمارەیەكی كەمی گرێی مەمك وەكو پاپیللۆما Papilloma لەوانەیە كە ئەگەری گۆڕانیان بۆ شێرپەنجە لێبكرێت. پشكنینی مەمك بە تیشكی تایبەت كە بە مامۆگرام Mammogram ناسراوە، بۆ دەستنیشانكردنی گرێیەكانی مەمك یەكەم پشكنێكی زۆرگرنگە، پاشان وەرگرتنی سامپلێك لە گرێی مەمك Biopsy بە مەبەستی پشكنینی شانەیی ئەنجام دەدرێت، بۆ دڵنیابوون لە جۆری گرێیەكە، كە ئایا پاكە، یان شێرپەنجەییە، ئەم پشكنینە تاكە پشكنینە كە بۆ دەستنیشانكردنی جۆری گرێی مەمك جێگای متمانەیە.
Top