نیشانە زانراوەكانی نۆرەی دڵ، بریتین لە: ئازار، یان فشار لە ناوچەی سینگدا، ئارەقەی سارد، بێهێزبوونێكی توند، بەڵام هەندێك نیشانەی ئارام، یان شاراوەی دیكە هەن كە پێویستە ئاماژەیان پێبكرێت، لەوانەش (لەكاتی سەرهەڵدانی نۆرەی دڵدا لێشاوی خوێن بۆ دڵ كەم دەبێتەوە) ئەمەش بارگرانیی زیاتر دەخاتە سەر ماسوولكەی دڵ، بۆیە چەند نیشانەیەك لە كەسی تووشبوودا سەرهەڵدەدەن، كە بریتین لە: هەستكردن بە ماندووبوون، یان هیلاكیی جەستەیی كە یەكێكە لە باوترین نیشانەكان و نەمانی توانای ئەنجامدانی چالاكییە ئاساییەكان، ئازار لە ناوچەی پشت، قۆڵەكان، یان سینگ، چونكە خانەكانی ماسوولكەی دڵ لەبەر كەم گەیشتنی خوێن دوچاری كەمی ئۆكسجین دەبنەوە، ئەمەش ئازار پەیدادەكات، كە هاوكاتە لەگەڵ هەستكردن بە قورسایی لە سینگدا، هەناسەبڕكێ لەكاتی پیادەڕۆیی بۆ شوێنی بەرز، یان سەركەوتن لەسەر پێپلیكانە، دڵەكزێHeartburn بەتایبەتی پاش خواردنی ژەمێكی قورس كە پێشتر بە هەمان ژەم هەرگیز دوچاری نەبووبیت، ناڕەحەتیی گەدە بەتایبەتی لە ئافرەتدا، هەستكردن بە ناڕەحەتی لە ناوچەی مل، یان شەویلاك بۆ یەكەم جار بەتایبەتی لە تووشبووانی نەخۆشیی شەكرەدا، هەستكردن بە حاڵەتێكی ناخۆش و نائاسایی، یان هەستكردن بە نادروستیی گشتی لەشدا