ئەوە سەلمێنراوە كە خۆراكی دروست و هاوسەنگ یەكێكە لە فاكتەرە گرنگەكانی پاراستنی تەندروستی و جوانیی پێست، ڤیتامین C یەكێكە لەو ماددە گرنگانەی كە جوانی و رەونەق بەپێست دەدات و سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، واتە رێگا لە گەردیلە، یان كۆلكە سەربەستەكان دەگرێت كە بریتین لە گەردیلەی ئۆكسجینی ناتەواو، كە كاریگەریی خراپ دەكەنە سەر پرۆتین و خانەكانی پێست، ئەم گەردیلانە لە ئەنجامی كاریگەریی پیسكارەكانی ژینگە و بەركەوتن بە تیشكی خۆر پەیدادەبن. لە لایەكی ترەوە، ڤیتامین C هانی فرمانی درووستی ڤیتامین E دەدات، كە ئەویش زۆر گرنگە بۆ پێست، هەروەها پارمەتیدەرە بۆ دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین كە بەرپرسیارە لە نوێبوونەوەی خانەكان و پاراستنی توانای لاستیكیی پێست، بەوهۆیەشەوە پێست لە لۆچبوون و زووپیربوون دەپارێزێت. سەرچاوە خۆراكییەكانی ڤیتامین C ئەمانەن: كیوی، لیمۆ، پرتەقال، لالەنگی، میوەی پاپایاPapaya، شیری گوێزی هیندی، فەراولە، سپێناغ، كولەكەی زەرد، یان زستانە، برۆكۆلی، قەرنابیت، بیبەری سەوز و سوور، كەلەرم، پەتاتەی شیرین، پەتاتەی سپی، تەماتە.