هۆكاری سووربوونەوەی گۆشەی چاو

هۆكاری سووربوونەوەی گۆشەی چاو
سووربوونەوەی گۆشەكانی چاو لە ئەنجامی فراوانبوونەوەی بۆڕییە وردەكانی خوێن روودەدات، كە كەوتوونەتە نێوان سپێنەی چاو و چینە روونەكەی لكێنەی چاوەوە. لە زۆربەی حاڵەتەكاندا سووربوونەوەی گۆشەكانی چاو بەشێكە لە سووربوونەوەی تەواوی چاو و هۆكاری هاوبەشیان هەیە، بەڵام هەندێك جار تەنیا گۆشەی چاو دوچاری سووربوونەوە دەبێت، هۆكارەكانی سووربوونەوەی گۆشەی چاو زیاتر ئەم هۆكارانەن (هەستەوەریی هەوكردنی لكێنەی چاو Conjuctivitis كە هاوكاتە لەگەڵ خوران و دەردراو و ئازار، وشكبوونی چاو لەبەر هەر هۆكارێك، بوونی تۆز، یان هەر تەنێكی بیانی لە چاودا، باپشكێو Stye، زیاد بەركەوتنی چاو بە تیشكی خۆر، هەوكردن و ئاوسانی بەشی چینی ناوەڕاستی چاو Uveitits، هەوكردنی سپێنەی چاوScleritis، داڕوشانی چینی كۆرنیا كە حاڵەتێكە پێویستی بە فریاكەوتنی پزیشكیی خێرا هەیە، كولبوونی چینی كۆرنیا، زەبر بەركەوتن و برینداربوونی چاو، خوێنبەربوون لەژێر چینی لكێنەی چاو، كۆبوونەوەی خوێن لە نێوان قەزەحیە و چینی كۆرنیای چاو Hyphema، هەوكردنی رۆخەكانی پێڵوو كە هاوكاتە لەگەڵ ئاوسان، زیاد ماندووكردنی چاو، زیاد بەكارهێنانی هاوێنەی لكاو، حاڵەتی تیژی بەرزبوونەوەی پەستانی چاو، یان ئاوی رەش.
Top